گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان بەرزتر بووەوە

2020.01.26 - 09:22
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان بەرزتر بووەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژمارەى ئەو کەسانەى لە بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا گەیشتە 31 کەس و زیاتر لە هەزار کەسیش گەیندراونەتە نەخۆشخانەکان، 45 کەسیش لەژێر داروبەردی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا ڕزگارکراون. . لە دوایین ئاماردا، بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوە سروشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی بومەلەرزەکەی ڕۆژی هەینیی ڕابردوو لە پارێزگای خارپێتی باکوری کوردستان گیانیان لەدەستدا بۆ 31 کەس بەرزبووەتەوە. . ئاماژەی بەوەشکردووە، هەزار و 556 کەسیش سەردانی نەخۆشخانەکانیان کردووە کە 382 کەسیان برینداربوون. . هاوکات بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دوای بومەلەرزەکەوە 45 کەس لەژێر داروبەردی ڕووخاوی باڵەخانەکاندا ڕزگارکراون. . بەڕێوەبەرایەتی ڕووداوە سروشتییەکان و فریاگوزاریی تورکیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، نۆ هەزار و 545 چادر بۆ هاوڵاتیان ڕەوانەی ناوچەکە کراون بۆ ئەو کەسانەی خانووەکانیان زیانی پێگەیشتووە یاخود ڕوخاوە. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تائێستاش و لە دووەمین ڕۆژی پاش بومەلەرزەکەدا گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاری لە ژێر داروبەردی باڵەخانە ڕوخاوەکاندا بەردەوامن. . ئێوارەی هەینی ڕابردوو، بومەلەرزەیەک به‌گوڕیی 6.8 پله‌ی رێخته‌ر شارۆچكه‌ی سیڤیرجه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای خارپێتی هەژاند و شەوی ڕابردووش جارێکی دیکە بومەلەرزەیەکی دیکە بەگوڕی 5.1 پلەی ڕێختەر هەمان ناوچەی هەژاند، بەڵام هیچ زیانێکی لێنەکەوتەوە.