گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکییەکانی شاری ووهانی چین دەنێرێت

2020.01.25 - 23:24
ئەمریکا فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەمریکییەکانی شاری ووهانی چین دەنێرێت
ناس کورد-   بەمەبەستی پاراستنیان لە توشبوون بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمریکا هەڵمەتێکی دەستپێکردووە بۆ گەڕاندنەوەی هاوڵاتیان و کارمەندانی کونسوڵگەری وڵاتەکەی لە شاری ووهانی چین و پێدەچێت کونسوڵگەری وڵاتەکەشی لەو شارە دابخات. ، بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە شاری ووهانی وڵاتی چین بە هاوکاری وەزارتی تەندروستی ئەمریکا لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان بەمەبەستی گەڕاندنەوەیان و فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری تایبەتیشیان نێردراوە بۆ شارەکە بۆ گواستنەوەی ستافی کونسولگەری و خێزانەکانیان کە ژمارەیان 230 کەسن. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەمریکا لەئێستادا بیرلە بژاردەی داخستنی کونسوڵخانەکەی دەکاتەوە لە شاری ووهان بە شێوەیەکی کاتی. ، ئەوە لە کاتێکدایە تا ئێستا جگە لە چین، حاڵەتی توشبوون بەڤایرۆسەکە  لە وڵاتانی ئەمریکا، فرەنسا، کۆریای باشور، تایوان، سەنگافورە، تایلاند، ئوسترالیا، نیپاڵ، ڤێتنام، هەرێمی هۆنگ کۆنگ، ماکاو و مالیزیا تۆمارکراوە. ، ڤایرۆسی کۆرۆنا تا دێت زیاتر لە شاری ووهانی چین تەشەنە دەکات، کە تائێستا زیاتر لە هەزار کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 41 کەسیش بەوهۆیەوە هیانیان لەدەستداوە، بەو هۆیەوەشەوە هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و شانشینی سعودیە ڕێکارەکان بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیانیان لەو شارە دەستپێکردووە.