گه‌ڕان

Shadow Shadow

كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق داواكەی سەدر ڕەتدەكەنەوە

2020.01.25 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
كەتیبەكانی حزبوڵای عێراق داواكەی سەدر ڕەتدەكەنەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   كەتیبەكانی حزبوڵڵای عیراق داواكاریەكەی موقتەدا سەدر بۆ "هێوركردنەوە"ی بابەتی دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رەتدەكەنەوە و تەئكید دەكەنەوە، مافی بەرگری پێویستی بە وەرگرتنی ڕەزامەندی نییە لەهیچ كەسێك. ، سەبارەت بەداواكاریەكەی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر، ئەبو عەلی عەسكەری، وتەبێژی كەتیبەكانی حزبوڵڵا لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردوەتەوە: "گەلێك كە بەو شێوە تایبەتەو لەم بارودۆخە هەستیارە هاتنە سەر شەقامەكان پێویستە رێزی بگیردرێت، ئەویش بە حكومەتێكی دادپەروەر كە خزمەتی بكات و ئاسایش و سەروەری بپارێزێت و داهاتوی مسۆگەر بكات، خۆتان یەكلایی بكەنەوە و دواخستن و بەرگریكردن لە خۆفرۆشان و بەكرێگیراوان بەسە".   جەختیلەوەش کردووەتەوە: "رۆڵەكانی بەرگری ئیسلامی ئامادەن بۆ بەرگریكردن لە گەلەكەیان بە بەرزترین پلەی پیشەیی و دڵسۆزی، هەروەها هەڵوێستی كەتیبەكانی حزبوڵڵا لەلایەن رۆڵەكانیەوە قسەی لەسەر دەكرێت و تەواو سەربەخۆیە لە بڕیارەكانیدا".   ئەبو عەلی عەسكەری رونیشیكردوەتەوە: "پابەند نین بەهیچ لێكتێگەیشتنێكی ناوخۆیی و دەرەكی، تەنها ئەو رێكەوتنانە نەبێت كە لەگەڵ هاوپەیمانەكانماندا دەكرێت، ئەویش لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ئاسایشی عیراق و ناوچەكە، بێ‌ دوودڵی پێمان وایە مافی بەرگری لە سەروەری عیراق پێویستی بە وەرگرتنی رەزامەندی هیچ كەسێك نییە". ، ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ داواكردنی دەركردنی هێزە بیانیەكان بەتایبەتی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ئەنجامدرا و ڕەوتی سەدری و كەتیبەكانی حزبوڵڵاش بەشێك بوون لە خۆپیاشندانەكە، لای خۆشیەوە موقتەدا سەدر داوای "هێوركردنەوە"ی كرد سەبارەت بەدەركردنی هێزە بیانیەكان.