کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ داوای لە لایەنگرانی خۆی کرد ، گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان بەجێبهێڵن، چاودێرانی پێیانوایە سەرباری کشانەوەی لایەنگرانی سەدر، بەڵام خۆپیشاندانەکان کۆتای‌یان نایەت و زیاتر فراوانتر دەبن. ، دوێنێ هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ داواكردنی دەركردنی هێزە بیانیەكان بەتایبەتی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ئەنجامدرا و ڕەوتی سەدری و كەتیبەكانی حزبوڵڵاش بەشێك بوون لە خۆپیاشندانەكە، بەڵام دوای خۆپیشاندانەکە موقتەدا سەدر داوای "هێوركردنەوە"ی كرد سەبارەت بەدەركردنی هێزە بیانیەكان لە عێراق. ، لەوبارەیەوە فازیل ئەبو ڕەغیف، شرۆڤەکاری سیاسی عێراقی، تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند:" لەو بڕوایەدا نیم کشانەوەی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان کاریگەری ئەوتۆی هەبێت لەسەر کپبوونەوەی خۆپیشاندانەکان". ، وتیشی:" لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان کەوتووەتە سەر ڕێچکەی دروستی خۆی، خۆپیشاندەرانیش سورن لەسەر بەدهێنانی ئامانجەکانیان کە نزیکەی چوار مانگە خەباتی بۆدەکەن و ڕەنگە داواکەی سەدر، داپلۆسینی هێزە ئەمنییەکانی دژ بە خۆپیشاندەران توندتربکات و زیاتر بکەونە وێزەیانەوە، بەڵام ئەوان هەر بەردەوام دەبن" [video width="640" height="368" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-25-at-7.13.06-PM.mp4"][/video] ، وتەکانی ئەو چاودێرە سیاسییە لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ شەممە هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌و شوێنانەی شاری به‌غدا بڵاوه‌یانپێكراوه كه خۆپیشاندانیان لێ به‌ڕێوه‌ده‌چن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ندین پرد و شه‌قامی سه‌ره‌كییان له‌و شاره كرده‌وه، كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه داخراون، هێزه ئه‌منییه‌كان له‌كاتی كردنه‌وه‌ی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان و بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران، چادرهكانیشیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان لابرد و هه‌ندێكیشیان سووتاند. ، هاوکات بەوهۆیەوە خۆپیشاندانەکان گرژی و ئاڵۆزی لێکەوتەوە و بە گوێرەی زانیاریه‌كان له به‌غدا زیاتر له 20 كه‌س به هۆی ته‌قه و هه‌ڵدانی گازی فرمێسك‌ڕێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه برینداركراون و سه‌رچاوه نافه‌رمییه‌كان باس له كوژرانی دوو خۆپیشانده‌ر ده‌كه‌ن له‌و شاره،هاوكات له پارێزگای زی قاریش باس له كوژرانی سێ خۆپیشانده‌ر و برینداربوونی زیاتر له 10 خۆپیشانده‌ر ده‌كرێت. ، لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ، جانین هینیس بلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق، لەڕاگەیاندراوێکدا داوای لەهێزه ئه‌منییه‌كان کرد پارێزگاری له‌خۆپیشانده‌ران بكه‌ن و دوربكه‌ونه‌وه له‌ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ریان، جەختیشی کردەوە، دەبێت ڕێز له بۆچوونی ئازادی هاوڵاتیان بگیرێت و پارێزگاری و خزمه‌تگوزاریان بۆ دابین بكرێت، به‌هیچ جۆرێكیش نابێت توندوتیژیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامبدرێت. ، سەرباری ئەو ڕێکارانەی کە ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکان گرتییانەبەر دژ بە خۆپیشاندەران لە هەموو پارێزگاکانی عێراق، بەڵام ئەوەی تێبینی دەکرێت، ئاپۆڕای خۆپیشاندانەکان لە سەرتاسەری عێراقدا لە فراوابووندایە و گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکانیش جمەیان دێت. [video width="848" height="480" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-25-at-7.16.55-PM-1.mp4"][/video] ، له‌سه‌رتای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕابردووه‌وه خۆپیشاندانه‌كانی عێراق ده‌ستیانپێكردووه و به هۆی توندوتیژیه‌كانه‌وه نزیكه‌ی 600 كه‌س كوژراون و زیاتر له 17 هه‌زار خۆپیشانده‌ریش برینداربوون.