گه‌ڕان

Shadow Shadow

لایەنەکان لەسەر کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕێککەوتوون کە هەمووان توشی شۆک دەکات

2020.01.25 - 18:48
 لایەنەکان لەسەر کەسێک بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕێککەوتوون کە هەمووان توشی شۆک دەکات
ناس کورد - هەڤاڵ فەتاح پەرلەمانتارێکی سائیرون باس لە یەکلابوونەوەى پرسی بەربژێری سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بە ڕێککەوتن و سازانی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ سەرۆککۆمار و دەڵێت، "لەم هەفتەیەدا ڕادەسپێردرێت." . بەدر زیادی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرونی موقتەدا سەدر بە ئاژانسی هەواڵی نینای وتووە کە لەگەڵ "دوای گەڕانەوەى سەرۆککۆماری عێراق لە سەردانەکەى بۆ ئیتاڵیا، لە ماوەى ئەم هەفتەیەدا کەسێکی نوێ ڕادەسپێردرێت و موفاجەئە دەبێت بۆ هەمووان، زۆریش دورە لە سەرجەم ئەو ناوانەى پێشتر لە ڕاگەیاندنەکانەوە باس کران." . ڕاشیگەیاند، "کەسە نوێیەکە سەربەخۆ و قبوڵکراوە لای هەمووان، ڕێککەوتن و سازانیش هەیە لەنێوان لایەنەکان لەسەر ئەو کەسە." . بەڵام ناوبراو ڕەتیکردووەتەوە ناوی ئەو کەسە ئاشکرا بکات. . هاوکات پەرلەمانتارێکی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق ڕاسپردرێت و "ژمارەیەک کەسایەتی نوێ بۆئەو پۆستە بەربژێرکراون." . مەهدی تەقی ئیسماعیل، ئەندام پەرلەمانی عێراق لە هاوپەیمانی فەتحی سەر بە هادی عامری بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "لە ئێستادا گفتوگۆکان لە نێوان لایەن سیاسییەکان سەبارەت بە دیارکردنی جێگرەوەیەک بۆ عادل عەبدولمەهدی زۆر گەرمە". . وتیشی: "چەند ناوێکی نوێ  بووەتە بەرباسی کۆبوونەوەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان، ئەو ناوانەش پێشتر لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاونەکراوەتە". . دەربارەی ئاشکراکردنی ئەو ناوانەی کە  تازە خراونەتە بەرباسی  کوبوونەوەکانی لایەن سیاسییەکان، پەرلەمانتارەکەی هاوپەیمانی فەتح وتی: "هەموو لایەنە سیاسییەکان لە ئێستادا ڕێککەوتوون لەسەر ئاشکرانەکردنی ناوەکان تا ئەو کاتەی پێشکەش بە سەرۆککۆمار دەکرێت ئەوەش  بۆ ئەوەی هەمان چارەنووسی کەسایەتییەکانی دیکەی لێی نەیەت  وببێت بە کارتێکی سوتاو". . "ئەگەری زۆرە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق لە لایەن سەرۆککۆمارەوە ڕاسپێدرێت" مەهدی تەقی وای وت.