کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ژمارەی قوربانیانی توندوتیژیەكانی شاری ناسریە گەیشتە سێ كوژراو و 13 بریندار، بەپێی زانیاریەكانیش هێزە ئەمنیەكان پردی فەهدیان لە شارەكە كونترۆڵكردوە و ڕێگەی خێرای نێودەوڵەتی نیوان پارێزگاكانیان كردوەتەوە. . لەو بارەیەوە عەبدولحسین جابری، بەڕێوەبەری تەندروستی زیقار بۆ "ناس كورد" وتویەتی: بەهۆی توندوتیژیەكانی ئەمڕۆی شاری ناسریەوە لەسەر ڕێگەی نێودەوڵەتی نزیك شاری ناسریە، دوو خۆپیشاندەر لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 13 كەسی تریش بریندار بوون. . ڕونیشیكردوەتەوە کە "ئەو خۆپیشاندەرانە بە هۆکاری بەرکەوتنی گولـلە گیانیان لەدەستداوە." . لەلایەكی ترەوە بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست "ناس كورد" كەوتوە، خۆپیشاندەكرێكی تریش بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانەوە گیانی لەدەستداوە و كوژراوان گەیشتونەتە سێ كەس. [video width="480" height="848" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/WhatsApp-Video-2020-01-25-at-6.20.55-PM.mp4"][/video] [video width="1280" height="720" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/ناسریە.mp4"][/video] وێنەی یەکێک لە خۆپیشاندەرە کوژراوەکانی ناسریە.