ناس کورد-
تیمێکى هاوبەشى چەند زانکۆیەکى بەریتانیا لەڕێگەى ئامێرێکى پێشکەوتووەوە، توانیویانە گوێ لەدەنگى مردوویەکى مۆمیاکراوى سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا بگرن و تۆمارە دەنگیەکەشیان بڵاوکردووەتەوە.
.
ئەو تیمە دەڵێن ئەوەى گوێیان لێبووە دەنگى ڕاستەقینەى ئەو مۆمیاکراوە بووە.
.
ڕۆژنامەى تەلەگرافى بەریتانی بڵاویکردەوە، تیمێکى هاوبەشى زانکۆیەکى لەندەن و زانکۆی یۆرک و مۆزەخانەى لیدز، توانیویانە گوێ لەدەنگى مردوویەکى مۆمیاکراو لەڕێگەى ئامێرێکەوە بگرن و دەنگەکەش دەنگى ڕاستەقینەى مردووەکە بووە.
.
بەپێى ئەو تۆمارە دەنگییە کە بڵاوکراوەتەوە، دەنگى مردووەکە وەکو دەربڕینى وشەى "beh"ە، زاناکان ئومێدى ئەوە دەکەن لەئایندەدا لەڕیگەى ئامێرێکى پێشکەوتووە بتوانن گوی لەدەنگى وشە و تەنانەت ڕستەى مردووەکان بگرن و بەسەر مۆمیاکراوەکانى تریشدا ئەوە تاقیبکەنەوە.
https://www.youtube.com/watch?v=xVyJD3XgKSc&feature=emb_title
دەیڤید هوارد، سەرپەرشتیاری تیمەکە و سەرۆکى بەشى ئەندازیارى یەکێک لە زانکۆ بەشداربووەکانى پڕۆسەکە ڕایگەیاندووە "ئەوەى بەدەستمانهێنا دەنگى مۆمیاکراوەکە بوو، دەنگى قسەکانى نەبوو بەڵکو دەربڕینى وشەیەک بوو".
.
پرۆفیسۆرێکى ترى یەکێک لە زانکۆ بەشدارەکان دەڵێت "ئەوە یەکەمجارە گوێم لەدەنگى مۆمیاکراوێک بێت باوەڕم نەدەکرد، هەزاران ساڵە شتى وا نەبینراوە".
.
هەروەها پرۆفیسۆرێکى تایبەت بەکاروبارى شوێنەوار لەزانکۆى یۆرک پێیوایە، ئەو دەستکەوتە دەرفەتێکى باشى بۆ داهێنانى فرە ڕەهەند پێداون، کە توانیویانە گوێیان لەدەنگى مردوویەک بێت ئەوەش لەڕێگەى ئامێرێکى تەکنەلۆژیى نوێوە.
.
بەپێى توێژینەوەکان، ئەو مردووە مۆمیاکراوە لەپەنجاکانى تەمەنیدا نزیکەى سێ هەزار ساڵ پێش ئێستا مردووە و تەرمە مۆمیاکراوەکەشى ساڵى 1823 بۆ مۆزەخانەى لیدزى بەریتانیا گواستراوەتەوە.