گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێران چارەنوسی ئەو کەسەى ئاشکراکرد کە فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستەخوارەوە

2020.01.25 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران چارەنوسی ئەو کەسەى ئاشکراکرد کە فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستەخوارەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دەرەوەى ئێران ئاشکرایکرد کە ئەو کەسەى فڕۆکە ئۆکرانییەکەى خستە خوارەوە زیندانی کراوە. . جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەى شبیگڵی ئەڵمانی باس لەو فڕۆکەیە دەکات کە "بەهەڵە" لەلایەن سوپای پاسدارانەوە خراوەتەخوارەوە و دەڵێت، "ئەو کەسەى کە تەقەی لە فڕۆکەکە کردووە زیندانی کراوە، خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەش دەرئەنجامی و سزای یاسایی هەیە و لێکۆڵینەوەکانیش هێشتا بەردەوامن." . زەریف ئاماژەى بەوەشکرد کە "هەوڵ و کاری ئەمریکییەکان بۆ تیرۆرکردنی قاسم سولەیمانی پشتی بە زانیاری هەڵە بەستبوو، ئەمریکییەکان پێیانوابوو بە کوشتنی ئەو بارودۆخیان لە ناوچەکە باش دەبێت، بەڵام ئەوەى ڕوویدا ڕێک بە پێچەوانەوە بوو." . ڕۆژی 8ی کانونی دووەمی 2020، فڕۆکەیەکی ئۆکرانی لە ئاسمانی تارانی پایتەختی ئێران کەوتەخوارەوە و سەرجەم 176 سەرنشینەکەى گیانیان لەدەستدا، دوای دوو ڕۆژ سوپاى پاسدارانى ئێران لەگەڵ داننان بەوەى فڕۆکە ئۆکرانییەکە لەلایەن ئەوانەوە خراوەتەخوارەوە، وردەکاریی و چۆنیەتی خستنەخوارەوەى فڕۆکەکەشی ئاشکراکرد. . زیاتر بخوێنەوە: کارمەندێکی سوپای پاسداران چۆن فڕۆکە ئۆکرانییەکەى بە موشەکێک خستەخوارەوە؟ .