گه‌ڕان

Shadow Shadow

خۆپیشاندەران سەدر بە خیانەت تۆمەتبار دەکەن.. بەڵێنى لە ئێران وەرگرتووە

2020.01.25 - 12:26
App store icon Play store icon Play store icon
خۆپیشاندەران سەدر بە  خیانەت  تۆمەتبار دەکەن.. بەڵێنى لە ئێران وەرگرتووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لیژنەى هەماهەنگى خۆپیشاندانەکانى عێراق ڕەخنەى توند لە موقتەدا سەدر دەگرن و بە "خیانەت" تۆمەتبارى دەکەن، دواى کشانەوەى لایەنگرانى سەدر لە گۆڕەپانەکان و بڵاوەپێکردنى خۆپیشاندەران لە بەشێک لەشارەکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە. . لیژنەکە لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردووەتەوە، "بەهیچ فەتوایەکى ئاینى نەچوینەتە سەر شەقام و بەهیچ تویتێکى سەدریش ناکشێینەوە، پێویستە سەدر و لایەنگرانى گرەو لەسەر ئارامى ئێمە و کۆتایی شۆڕشەکەمان نەکەن". . ئاماژەیان بەوەشکردووە "لە گۆڕەپانەکان دەمێنینەوە تا بەدیهێنانى ئامانجەکانى شۆڕش، دەستبەرداریی خوێنى شەهیدەکان نابین و نایکەینە وەرەقەى دانوستانى سیاسی وەکو سەدر دەیکات". . خۆپیشاندەران دەڵێن، ئەوەى سەدر دەیکات "خیانەتە بەرانبەر شۆڕشگێڕان و لەبەرانبەر سەرۆکایەتى حکومەتى داهاتووە کە ئێران بەڵێنى پێداوە". . هەڵوێستى خۆپیشاندەران لەو بارەیەوە، دواى کشانەوەى لایەنگرانى سەدر هات لە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکانى بەسرە و بەغدا و ناسریە و دیوانیە، کە دواتر ڕاستەوخۆ هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر بەشێک لە گۆڕەپانەکان. . ئەمرۆش وتەبێژى موقتەدا سەدر هێرشیکردە سەر خۆپیشاندەران و تۆمەتباریکردن بەوەى بەرنامەى ئەمریکا لەڕیگەى شکستپێهێنانى کاندیدەکانى سەرۆکوەزیرانەوە جێبەجێدەکەن.