گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئاڕاستەیەکى پێچەوانە دەستیپێکردووە

خامنەیی  شۆڕشێکى نوێی لەعێراق دژى ئەمریکا ڕاگەیاند

2020.01.25 - 11:10
App store icon Play store icon Play store icon
خامنەیی  شۆڕشێکى نوێی  لەعێراق دژى ئەمریکا ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- چەند بەرپرسێکى باڵاى ئێران لەناویاندا ڕابەرى باڵا، پشتیوانى خۆیان بۆ خۆپیشاندانەکەى دوێنیى شارى بەغدا دەربڕى، خامنەیى بەرەو ڕووى ئەمریکا دەڵێت، گەنجانى عێراق بێزارن لێتان و بۆ ناچنە دەرەوە و لەوە تێناگەن. . دوێنێ هەینى، هەزاران هاوڵاتى عێراقى بەدەم داواکەى موقتەدا سەدرەوە چوون و خۆپیشاندانێکى بەرفراوانیان لەشارى بەغدا بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراق ئەنجامدا. . لەتویتێکیدا کە لەهەژمارەکەى تویتەرى بڵاوى کردووەتەوە، عەلى خامنەیى ڕابەرى باڵاى ئێران بە ئەمریکا  دەڵیت "گەلانى ناوچەکە ڕقى لێتانە و لێتان بێزارن". . خامنەیى لەسەر بوونى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراقدا نوسیویەتى "گەنجانى عێراق لیتان بێزارن بۆچى هەستبەوە ناکەن". . ڕابەرى باڵاى ئێران لەسەرووى بڵاو کردنەوەى وێنەیەکى خۆپیشاندانەکانى دوێنێى بەغداوە هاشتاگێکى بەناونیشانى "شۆڕشى بیستەمى دووەمى 2020". . هاوکات عەلى شەمەخانی ئەمیندارى ئەنجومەنى باڵاى ئاسایشى نەتەوەیى ئێران بەمیدیاکانى وڵاتەکەى ڕاگەیاندووە، لەدواى کوژرانى قاسم سولەیمانییەوە ئاڕاستەیەکى پێچەوانە بۆ دەرکردنى هێزەکانى ئەمریکا لەعێراقدا دەستیپێکردووە. . لاى خۆشیەوە و لەوتارى نوێژى هەینیدا، محەمەد حەسەن توراب ، ئەندامى ئەنجومەنى شارەزایانى ئەنجومەنى شوراى ڕابەرى ڕایگەیاند، یەکگرتنى گەلانى ناوچەکە بۆ سەرکەوتن بەسەر نەیارەکاندا بایەخى خۆى هەیە. . لەسەر خۆپیشاندانەکانى دوێنێى شارى بەغداش، ئاماژەى بۆ ئەوە کردووە، سەرکەوت بەئارامگرى کۆمەڵییەوە گەرەنتى کراوە کە پێویستە گەلانى ناوچەکە پێوەى پابەند بن و کوژرانى قاسم سولەیمانیش دەبێتە سەرەتایەک بۆ کۆتایهاتنى ئەمریکا لەناوچەکەدا.