گه‌ڕان

Shadow Shadow

ژمارەیەک چادریان سوتاند

ڤیدیۆ؛ هێزە ئەمنییەکان کەوتنە وێزەى خۆپیشاندەرانى بەسرە و مەیدانێکى ناڕازییان چۆڵکرد

2020.01.25 - 10:06
ڤیدیۆ؛ هێزە ئەمنییەکان کەوتنە وێزەى خۆپیشاندەرانى بەسرە و مەیدانێکى ناڕازییان چۆڵکرد
ناس کورد-   هێزە ئەمنیەکانى عێراق سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە 25ى کانوونى دووەمى 2020،  کەوتوونەتە وێزەى خۆپیشاندەرانى بەسرە و لەشەقام و گەڕەکەکانى شارەکەدا ڕاویان ناون و ژمارەکیشیان لێدەستگیر کردوون. . بەپێى چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە خۆپیشاندەرانى بەسرە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە بڵاویان کردووەتەوە، دیمەنى چەند چادرێکى خۆپیشاندەران دەردەکەوێت کە سوتێنراوە دواى ئەوەى هێزە ئەمنییەکان ناوچەکەیان کۆنترۆڵکردووە و خۆپیشاندەرانیش هێزە ئەمنیەکان بەتۆمەتبارى ڕوداوەکە دەزانن. . بەگوێرەى وتەى شایەتحاڵەکان، چادرەکانى خۆپیشاندەران کە لەشارەکەدا هەڵدرابوو، بەتەواوى سوتێنراوە و هێزە ئەمنیەکانیش سەرجەم شوینەوار و کەلوپەلى خۆپیشاندەرانیان لەو ناوچانە نەهیشتووە و لایانبردووە. [video width="226" height="400" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/84536014_599240447304510_8332189867945492480_n-1.mp4"][/video] [video width="320" height="400" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/84642174_628712677699576_929884402681380864_n-1.mp4"][/video]