گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەبێت لەمەودوا لەسەر کاندیدى سەرۆک وەزیران ڕێکبکەون

 وتەبێژى سەدر هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران: بەرنامەى ئەمریکا جێبەجێدەکەن

2020.01.25 - 09:34
App store icon Play store icon Play store icon
 وتەبێژى سەدر هێرشدەکاتە سەر خۆپیشاندەران: بەرنامەى ئەمریکا جێبەجێدەکەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   وتەبێژى موقتەدا سەدر ڕایدەگەیەنێت، باڵیۆزى ئەمریکا لەبەغدا پلانى هەڵگیرساندنى فیتنەى لەخۆپیشاندانەکەى دوێنێدا داڕشتبوو، بەڵام بەهۆى عەقڵى عەمامە بەسەرەکانەوە پوچەڵکرایەوە، دەشڵێت بۆ لەمەودا دەبێت خۆپیشاندەرانیش بۆ کاندیدى سەرۆکوەزیران ڕێکبکەون و بەفیتى ئەمریکا دۆخەکە درێژ نەکەنەوە. . سەڵاح عوبێدى وتەبێژى نوسینگەى موقتەدا سەدر ڕایگەیاند، سەرەڕاى ئەوەى سەدر پشتیوانى خۆپیشاندەرانى تشرین کردووە بەڵام لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ڕووبەڕووى سوکایەتیکردن بووەتەوە. . ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران ڕێگەیان گرتووە لەبەشداریکردن لەو خۆپیشاندانەى کە بۆپاراستنى سەروەرى خاکى عێراق ئەنجامدرا. . سەڵاح عوبێدى ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، ئەمریکییەکان هانى هەڵگیرساندنى شەڕى ئەهلى شیعى - شیعى دەدەن، باڵیۆزى ئەمریکاش چاوەڕوانى ئەو شەڕەیە و هاریکارى سەرهەڵدانى ئەو دۆخە دەدات، ئەوەش دواى ئەوەى سەدان کەس لەخۆپیشاندەران لەکاتى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکاندا بوونەتە قوربانیى. . وتەبێژەکەى نوسینگەى سەدر دەشڵێت، سنگى خۆپیشاندەرانى سەروەرى فراوان بوو ئەوەش وایکرد بێ هیچ توندوتیژییەک کۆتایى بێت. "پلانى هەڵگیرساندنى فیتنە و ئاژاوەکە لەباڵێۆزخانەى ئەمریکاوە دادەڕێژرێت، بەڵام بەهۆى عەقڵى عەمامە بەسەرەکانەوە هیچ توندوتیژییەک ڕوینەدا". . وتەبێژەکەى سەدر خۆپیشاندەرانى مەیدانى تەحریر بەوە تۆمەتبار دەکات کە بەرنامەى ئەمریکا لەڕیگەى شکستپێهێنانى کاندیدەکانى سەرۆکوەزیرانەوە جێبەجێدەکەن. . عوبێدى باسى لەوەشکرد، زۆربەى ئەو هێرشانەى کە دەکرێنە سەر سەدر لەڕێگەى ئەو "بەکرێگیراوانەوەیە" کە بانگەشەى ئەوە دەکەن پەیوەندیان بە خۆپیشاندەرانەوە هەیە، یاخود لەلایەن هەندێ خەڵکەوەیە لەدەرەوەى وڵات کە دەیانەوێت لەڕێگەى خۆپیشاندانەکانەوە پۆستیکیان دەستبکەوێت. . لەکۆتایى قسەکانیدا وتەبێژەکەى نوسینگەى سەدر ئەوەشى خستووەتەڕوو، ئێستا تۆپەکە لەگۆڕەپانى خۆپیشاندەراندایە و دەبێت لەسەر کاندێدێک بۆ سەرۆکوەزیران ڕێکبکەون و ئەو مەرجانەى تیدا بێت کە مەرجەعیەت و خەڵکى عێراق دایانناوە.