کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بومەلەرزەیەکى بەهێز باکورى کوردستانى هەژاند و بەهۆیەوە شەش کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 200 کەسى دیکەش برینداربوون. . بومەلەرزەکە گوڕەکەى بە پێوەرى رێختەر 6.8 پلە بووە و کاتژمێر 8:55 خولەک بەکاتى ناوخۆى تورکیا ڕوویداوە و لە هەرێمى کوردستانیش هەستیپێکراوە. https://twitter.com/GkhnKhrman/status/1220779062362288128 فەرمانگەى رووداو و کارەساتە سروشتییەکانى تورکیا ڕایگەیاند، بەهۆى بومەلەرزەکەوە شەش کەس گیانیان لەدەستداوە، 225 کەسى دیکەش برینداربوون. . لاى خۆییەوە، سلێمان سۆیلۆ وەزیرى ناوخۆى تورکیا ڕایگەیاند، باڵەخانەیەکى چوار بۆ پێنج نهۆمى لە شارۆکەى مادەن گەزین لە ئەلعەزیز داڕوخاوە و پڕۆسەى رزگارکردنى ئەو کەسانەى لەباڵەخانەکەبوون بەردەوامە. https://twitter.com/servet_ggk/status/1220776873124421632 بەپێی میدیاکانى تورکیا، چوار بۆ پێنج باڵەخانەى دیکە زیانیان بەرکەوتووە.