گه‌ڕان

Shadow Shadow

دەنگۆى بوونی بەرکەوتووی ڕەتنەکردووەتەوە

دیسان فڕۆکەى بێفڕۆکەوان.. باس لە بۆردومانی حەشدی شەعبی دەکرێت لە قائیم

2020.01.24 - 09:52
App store icon Play store icon Play store icon
دیسان فڕۆکەى بێفڕۆکەوان.. باس لە بۆردومانی حەشدی شەعبی دەکرێت لە قائیم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەسەر دەنگۆی هێرشەکەى شەوی ڕابردووی سەر بارەگاکانی کەتائبیى حزبوڵا لە شارۆچکەى قائیم، حەشدى شەعبى بێ ئەوەى باس لە وردەکارى ڕوداوەکە بکات، ڕاگەیەنراوێکى بڵاو کردەوە و دەڵێت ، فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوان هاتووەتە سەر ئاسمانى ناوچەکە بەڵام لەلایەن هێزێکى تایبەتیانەوە ناچار کراوە ئاسمانى قائیم بەجێبهێڵیت. . لە ڕاگەیەنراوەکەى دامەزراوەى میدیایی حەشدى شەعبى ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، هێزێکى لیواى 45 سەر بە حەشدى شەعبى فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانیى نیشانکردووە کەبەسەر ناوچەیەکى کشتوکاڵى قائیمدا سوڕاوەتەوە و ئەو هێزانەش ناچاریان کردووە بگەرێتەوە بۆ شوێنى خۆى و ناوچەکە بەجێبهێڵێت. . بەپێى چەند میدیایەکى عێراقى، شەوی ڕابردوو بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هێرشکراوەتە سەر بارەگایەکى کەتائیبى حزبوڵا و لە ئاکامدا فەرماندەیەکى ئەو چەکدارانە کوژراوە و چەند بریندارێکیش هەن. . شارۆچکەى قائیم دەکەوێتە پارێزگای ئەنبار لە ڕۆژئاواى عێراق و ناوچە سنورییەکان لەگەڵ سوریادا، لە چەند مانگی ڕابردووشدا چەندینجار بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوانی نەناسراو هێرشکراوەتە سەربنکە و بارەگاکانى حەشد، لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا لەلایەن فڕۆکەکانى ئەمریکاوە هێرشکرایە سەر چەند بارەگایەکی کەتائیبى حزبوڵا و بەوهۆیەشەوە چەند فەرماندەیەکیان لێکوژرا.