کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی باران و بەفر بارینی لە درەنگانی ئەمشەودا ڕاگەیاند و بەپێی پێشبینییەکان سبەینێش لە زۆرێک لە ناوچەکان بەفر دەبارێت. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی کەشناسی هەرێم: "پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوە شەو باران بارین و بەفر بارین لە رۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێبکات". ، ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەینێ هەینى باران و بەفر بارین دەگاتە هەموو ناوچەکانى هەرێم و پێشبینیش دەکرێ بەفر لە زۆربەى قەزاو ناحیەکان و هەندێک لە شارەکان ببارێت و پلەکانى گەرماش بە ڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزێت.