گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەولێر؛ بۆ یەکەمجار جۆرێک هێلکەی قاچاغ دەستیبەسەردا گیرا

2020.01.23 - 22:37
App store icon Play store icon Play store icon
هەولێر؛ بۆ یەکەمجار جۆرێک هێلکەی قاچاغ دەستیبەسەردا گیرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، قائیمقامییەتی هەولێر بڵاویکردەوە، دەستیان بەسەر سێ تۆن و 500 کیلۆ هێلکەی خراپدا گرتووە، کە ڕێکەوتی نۆ مانگی لێدراوە و بۆ یەکەمجارە هێلکەی لەو جۆرە دەستیبەسەردا بگیرێت. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر ڕایگەیاند، سێ تەن و 500 کیلۆ هێلکەی قاچاخ لەلایەن بازگەی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی (سەلاحەددین-کۆڕێ) دەستی بەسەردا گیرا. ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو جۆرە هێلکەیە بە نایاسایی داخڵکراون، ڕێکەوتی نۆ مانگی لێدراوە و بەشێک لەو ھێلکەیە ھیچ ڕێکەوتێکی لەسەر نیە کە بەگوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ نابێت هێلکە ڕێکەوتی دەرچوون و بەسەرچوونی زیاتر لە 30 رۆژی لێبدرێت، کە بۆیەکەم جارە ئەو جۆرەهێلکەیە دەستی بەسەردا دەگیرێت. ، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەو هێلکەیەی دەستی بەسەرداگیرابوو گواسترایەوە بۆ زبلخانەی کانی قڕژاڵە بەشێوەیەکی زانستی و ژینگەیی لەناو بردرا و ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەکرێت.