گه‌ڕان

Shadow Shadow

هەوڵێکی ئێران بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چەکی کۆمەڵکوژ لە زانکۆیەکی نەرویج ئاشکرابوو

2020.01.23 - 22:11
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵێکی ئێران بۆ دەستکەوتنی زانیاری لەسەر چەکی کۆمەڵکوژ لە زانکۆیەکی نەرویج ئاشکرابوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەی میدیاكانی وڵاتی نەرویج، پۆلیسی ئەو وڵاتە بەتۆمەتی سیخوڕی كردن و گواستنەوەی زانیاری تەكنەلۆژی هەستیار لەسەر چەكی كۆمەڵكوژ لەگەڵ زانا ئێرانیەكاندا دوو توێژەری زانكۆی زانست و تەكەنەلۆژیای وڵاتەكەی دەستگیركردووە. ، بەپێی یاداشتی تۆمەتبار كردنەكەیان، ئەو دوو توێژەرە بەشداریان لە كردەوەی هاككردن و گواستنەوەی بەڵگە و داتاكاندا كردووە كاتێك لەبەهاری ساڵی 2019 دا چەند زانایەكی ئێرانیان بانگهێشت كردووە و ڕێگەیانداوە بچنە ناو كارگەیەكی تەكنەلۆژیای گرنگەوە كە پێدەوترێت (تاقیگەی نانۆی میكانیكی ). ، بەپێی وتەی بەرپرسانی زانکۆکە، ئەو دوو توێژەرە دەرفەتیان بەزانا ئێرانیەكانداوە بچنە ناو سیستمی كۆمپیوتەرەكانیانەوە بەبێ ڕێگەپێدانی فەرمییان و یەكێك لەزاناكانیش مانگی ڕابردوو نەرویجی بەجێهێشتووە. ، ئاماژەیان بەوەشکردووە، پرۆسەی لێكۆڵینەوە لەگەڵ ئەو دوو توێژەرەدا لەقۆناغی سەرەتادایە و تائیستا هیچ زانیارییەکیان نەدرکاندووە، بەڵام كارەكانیان لەكولێژی ئەندازیاری و پیشەسازی هەڵپەسێردراوە. ، لەئێستادا زانكۆكە و پۆلیسی نەرویج پرسیاری ئەوە دەكەن، ئایا ئەو ئاڵوگۆڕ كردنی زانیارییە پەیوەست بە توێژینەوە تەكنەلۆژییانەوە سودی بەئێران گەیاندووە كە بۆ دروستكردنی چەكی كۆمەڵكوژ بەكاری بهێنێت. ، بەپێی زانیارییەكانی كارمەنداتی تایبەتمەندی زانكۆی نەرویج بۆ زانست و تەكنەلۆژیا، لەبەهاری ساڵی 2019 پەیامێكیان پێگەیشتووە كە ئاماژە بووە بۆ گەڕانێکی گوماناوی كە لەگەڵ یاسا و پێوەرە چاودێرێكراوەكاندا یەكناگرێتەوە.