گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سبەینێ کرایە پشوو

2019.03.31 - 22:04
App store icon Play store icon Play store icon
لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان سبەینێ کرایە پشوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 ناس كورد-

 چەند زانکۆ و ناوەندێکی خوێندن لە هەرێمی کوردستان بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە بۆ سبەینێ دووشەممە دەوامی خوێندنیان ڕاگرت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، سبەی دووشەممە له‌سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووە.

 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كۆیه‌ ده‌شڵێت، لەبەر تێکچونی زۆربەی رێگاوبانەکان مەترسی زیاتر بۆ کاتەکانی داهاتوو سبەی رۆژی دووشەممە رێککەوتی 1-4-2019 له‌ سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووە.

 له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌،  کۆلێجی زانستە کشتوکاڵییەکانى سه‌ر به‌ زانكۆى سلێمانى، ڕایگه‌یاندووه‌،"  سبەینێ دووشه‌ممه‌ 1ى 4 ، دەوام لە کۆلێج رادەگیرێت بەھۆی کۆبوونەوەی بڕێکی زۆری ئاوی لافاو لەناو کۆلێج و کافتریا و 3 بەشی کۆلێج ئاوی تێچووە و ناتوانرێت دەوامی تیا بکرێت". 

 هه‌روه‌ها ‎‎عومەر ئەحمەد، بەرێوبەری ناحیەی تەقتەق رایگەیاند، "سبه‌ینێ لە سەرجەم دام و دەزگاكانی ناحیەكە پشووه‌ به‌هۆی زۆری بارانبارین".

 ‎وتیشی، پشوه‌كه‌ فەرمانگەكانی پۆلیسی و ئاسایش و تەندروستی و شارەوانی و بەرگری شارستانی ناگرێتەوە و ئەوان لە حالەتی ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

 ئەوە لە كاتێكدایە،  په‌روه‌ده‌ى ناحیه‌كه‌ش، دەوامی خوێندنى لە سبەینێدا راگرت و لافاو بەشێك لە پارك و باخچەكانی ناحیەكەی ژێر ئاو خستووە.

 هه‌روه‌ها زانکۆی چەرمۆش بەهۆی ناجێگیری کەش و هەواو ئەگەری زریان و لافاو، مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی چەرمۆ ئاگادار ده‌كاته‌وه‌، کە سبەی دوو شەممە دەوامی زانکۆ كراوه‌ته‌ پشوو لەبەر سەلامەتی گیانی هەمووان.