گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئەمریکا هەڕەشەی کوشتن لە جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی دەکات

2020.01.23 - 19:29
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هەڕەشەی کوشتن لە جێگرەوەکەی قاسم سولەیمانی دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر ئیسماعیل قائانیش هەمان كارەكانی قاسمی سولەیمانی دووبارە بكاتەوە و هێرش بكاتە سەر بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا ئەوا هەمان چارەنوسی قاسمی سولەیمانی دەبێت و دەیكوژن. ، برایان هۆك، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران لە پەیامێکدا بۆ ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی نوێی فەیلەقی قودسی تاران ڕایگەیاند:" ئەگەر قائانی جێگرەوەی قاسمی سولەیمانی كارەكانی سولەیمانی دووبارە بكاتەوە و ئەمریكییەكان بكوژێت ئەوا هەمان چارەنوسی قاسمی سولەیمانی دەبێت و ئەویش دەكوژین". ، لەدرێژەی وتەكانیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەت لەپەراوێزی لوتكەی داڤۆس دا، نێردەی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دەمێكە سەرۆكی ئەمریكا بەڵێنی ئەوەیداوە هەر هێرشێك بكرێتە سەر ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی بەتوندی وەڵامدەدرێتەوە. ، لەسەر دۆخی گشتیی ئێرانیش نێردەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەکردووە:" وای بۆدەچم ڕژێمی ئێران ئێستا لەوە تێگەیشتووە ناتوانێت هێرش بكاتە سەر ئەمریكا و لەتۆڵەكردنەوەی هەر هێرشێكیشی دەربازی نابێت". ، وتەكانی هۆك لەكاتێكدایە، ڕۆژێك دوای كوشتنی قاسم سولەیمانی، ئیسماعیل قائانی خرایە شوێنەكەی و بوو بە بەرپرسی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و لەهەڕەشەی تۆڵەكردنەوەی سولەیمانیش دا ووتی: "درێژە بەهەمان ڕێگەی قاسمی سولەیمانی دەدەم و كارەكانی ئەو تەواو دەکەم".