گه‌ڕان

Shadow Shadow

نێچیرڤان بارزانی: هەرێم بەشێکە لە عێراق و ناتوانێت خۆی جیابکاتەوە

2020.01.23 - 17:42
App store icon Play store icon Play store icon
نێچیرڤان بارزانی: هەرێم بەشێکە لە عێراق و ناتوانێت خۆی جیابکاتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق و ناتوانێت خۆی جیابکاتەوە، وتیشی، ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا کرا کارێکی باش دروست نەبوو. ، لەچوارچێوەی دیدارەكانی كۆڕبەندی ئابوری جیهانی لە داڤۆسی سویسرا، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:  "هەرێمی كوردستان ناتوانێت خۆی لە عیراق جیابكاتەوەو ڕووداوەكانی عیراق كاریگەریان لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە و هەرێم بەشێکە لە عێراق". ، سەبارەت بەخۆپیشاندانەكانی عیراقیش سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد: "ناكرێت كۆی هۆكاری ناڕەزایەتیەكان بۆ دەستی دەرەكی بگەڕێنینەوە، نەوەی ئێستای عیراق لەسەردەمی سەدام حسێن نەژیاوە و داوای ژیانێكی باشتر دەكات". ، سەبارەت بە بڕیاری پەرلەمانی عیراقیش بۆ دەركردنی هێزە بیانیەكان، نێجیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد: "ئەوەی لە پەرلەمانی عیراق كرا كارێكی دروست نەبوو، عیراق پێویستی بە یارمەتی نێودەوڵەتی و ئەمریكا هەیە و مەلەسەی داعش لەعیراق زۆر جدیەو بەبێ‌ لایەنی نێودەوڵەتی و ئەمریكا لەناوبردنی ئەو رێكخراوە بەدینایەت، هەروەها هێزەكانی ئەمریكا لەسەر داوای عیراق لە وڵاتەكەن".