کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، پشتگیری وڵاتەکەی بۆ ئیسڕائیل و جولەکەکان دوپاتکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە بەرەنگاری ئێران ببنەوە كە دەڵێن ئیسرائیل لەسەر زەوی دەسڕنەوە. ، مایك پێنس لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان لەداڤۆسی سویسرا لە میانی وتارێکدا ڕایگەیاند: "پێویستە بەرەنگاری شەپۆلی توندوتیژی لە سەرانسەری جیهان ببینەوە، ئێمە بەرپرسیارێتیەكی گەورەمان لەئەستۆدایە و جێبەجێی دەكەین". ، پێنس پشتگیری خۆی بۆ ئیسرائیل و جولەكە دوپاتكردەوە و ئاماژەی بەوەدا: "هیوادارین ئەو ڕووداوانەی لە رابردوودا رویاندا ببێتە وانەیەك، جارێكی تر بەتەنها جێتان ناهێڵین و یارمەتیدەری ئەو خەڵكە دەبین بۆ ئەوەی هەمیشە لەسەربەرزی و خۆشگوزەرانی بمێننەوە". ، جێگری سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەشکرد: :ئایندەیەكی باشتر بۆ خەڵكی جولەكە دابین دەكەین، دەبێت بەرەنگاری ئێران ببینەوە كە دەڵێت ئیسرائیل لەسەر زەوی دەسڕینەوە، بۆ ئەوە لێرەین تا هۆلۆكۆست دوبارە نەبێتەوە". ، هۆلۆكۆست كە بەواتای سوتێنراو دێت، ئەو كۆمەڵكوژیە بوو كە لەمیانەی جەنگی جیهانی دووەمدا رژێمی نازیی ئەدۆلف هیتلەر، سەرۆکی ئەوکاتی ئەڵمانیا بەرامبەر جولەكەكان كردی و نزیكەی شەش ملیۆن جولەكەی كوشت.