گه‌ڕان

Shadow Shadow

فەرماندەیەكی هاوپەیمانان مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات

2020.01.23 - 17:05
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەیەكی هاوپەیمانان مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ، فەرماندەیەكی هێزەكانی هاوپەیمانان هۆشداری لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق دەدات لە ئەگەری کشانەوەی ئەمریکا، دەشڵێت، چەكدارانی داعش سەرجەم تواناكیان لەعێراق و سوریادا لەدەستتداوە و بۆ دەرفەتێك دەگەڕێنن بیقۆزنەوە و دوبارە سەرهەڵبدەنەوە. ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا بەرێوەچوو، ژەنراڵ ئەلێكس گرینكۆێتچ، فەرماندەی دووەمی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕایگەیاند:" هەرچەندە داعش لاوازبووە، بەڵام لە ئەگەری كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق هێشتا ئەگەری گەڕانەوە و بەهێزبوونەوەی هەیە" ، ئاماژەی بەوەش كرد، هێشتا داعش مەترسییە و توانای دەركەوتنی هەیە و ئەگەر فشارەكان لەسەری بەردەوام نەبن بۆ ماوەیەكی درێژ ئەوا مەترسیەكانی دەركەوتنەوەی زیاتر دەبن. ، ئەو فەرماندەیەی هاوپەیمانان جەختی لەوەشكردەوە، چەكدارانی داعش ئەوەیان لەلا ڕونبووەتەوە كە لەڕێی شانە نهینیەكانیەوە نەیتوانیوە خۆپیشاندانەكانی عێراق كە لەمانگی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردووە لەدژی گەندەڵی و بۆ چاكسازی سەریانهەڵدا قۆرخ بکەن و بەكاری بهێنن بۆ پشێوی نانەوە. ، گرینكۆێتچ ڕونیشی كردەوە، هێزە بەشدارەكانی هاوپەیمانان لەچەند مانگی ڕابردوودا هەڵسەنگاندنیان بۆ بارودۆخی داعش و ئەو زیانانەی كە لەسەر خاكی سوریا و عێراق لەدەستیانداوە كردووە و ئامانجیان بووە ئەوە بزانن كە لەئێستادا داعش دەیەوێت چ پلانێكی تری ستراتیژی بگرێتە بەر و بەدوای چ دەرفەتێكدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی سودی لێوەربگرێت. ، گرینكۆێتچ باسی لەوەش كرد، خۆپیشاندانەكانی عێراق هاریكاری هاوپەیمانانی كرد بۆ بەرەو پێشبردنی هەڵسەنگاندنی دۆخی داعش و ئەوەشی بۆ دەركەوت  لەئێستادا تواناكانی لەدەستداوە و دەرفەتی پلانی ستراتیژی نیە، مەگەر دەرفەتێك بقۆزێتەوە.