کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەحمەد مستەفا
بەرگریی شارستانی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی شارەکە دەکات گەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.
ڕێکان جەمال وتەبێژی بەرگریی شارستانی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، لە ئێستادا هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ناتوانن شەقامی سەرەکیی تاسڵوجە-سلێمانی بەکاربهێنن ئەگەر بۆ کارێکی پێویست نەبێت، "چونکە لەو شەقامە ئاوێکی زۆر کۆبووەتەوە."
هەروەها داوا لە هاوڵاتیان دەکات گەر کاری زۆر پێویستیان نەبێت لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە و نەیەنە دەرەوە.
وتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد لە گەڕەکی کەنەکەوە و ڕاپەڕینی شاری سلێمانی بەشێک لە ماڵەکان ئاویان تێ چووە و تیمەکانی فریاکەوتن بە هانای ئەو ماڵانەوە چوون.