گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئه‌مریكا تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت ده‌كات له‌ عێراق

2020.01.23 - 12:48
App store icon Play store icon Play store icon
ئه‌مریكا تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت ده‌كات له‌ عێراق

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا  به‌ كه‌ناڵێكی ئه‌مریكی وتووه‌ "له‌دوای هێرشه‌ موشه‌كه‌ییه‌كه‌ی ئێران بۆ  سه‌ر  بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق، وڵاته‌كه‌ی تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت ده‌كات له‌عێراق". . به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ كه‌ناڵی فۆكس نیوزی وتووه‌ "هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق وای له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ تاوتوێی دانانی سیستمی دژه‌ موشه‌كی پاتریۆت له‌ عێراق بكه‌ن". . به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی ئه‌مریكا "هێرشه‌ موشه‌كییه‌كه‌ی ئێران بۆته‌ هۆی برینداركردنی چه‌ند سه‌ربازێكی ئه‌مریكا و وڵاته‌كه‌ی له‌و باره‌یه‌وه‌ پێویستی به‌ پارێزگاری هه‌یه‌ له‌ عێراق". . له‌كاردانه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ئێران هێرشێكی موشه‌كی كرده‌ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان. .