گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئاسایشی سلێمانی: ده‌ست به‌سه‌ر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ گیراوه‌

2020.01.23 - 12:24
App store icon Play store icon Play store icon
ئاسایشی سلێمانی: ده‌ست به‌سه‌ر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ گیراوه‌

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی له‌ میانه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماری كار و چالاكییه‌كانی ساڵی رابردوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ی خسته‌ڕ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد له‌و ساڵه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین وشیشەو ترامادۆڵ، گیراوه‌ . به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی "له‌ساڵی 2019 کۆی دەستگیرکراوان بە مادەی 2 و 4ی تیرۆر بریتی بووه‌ لە 331 ئه‌ندامی داعش کە 280ی رەگەزی نێر و 51یان ڕەگەزی مێ کە 285یان عەرەب و 46 ئه‌ندامیشیان کوردن ". . ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌ "لەو ژمارەیە 36 تیرۆریستیان دراونەتەوە بە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق". . له‌باره‌ی دۆسیه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانیش، ئاماره‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی رونیده‌كاته‌وه‌ "291 کەس بە پێی مادەی 14ی موخەدەرات دەستگیرکراون و دەستگیراوە بەسەر دەیان کیلۆ تلیاک و حەشیش و هێرۆین و شیشە و ترامادۆڵ و حەپی هەمەچەشن". . جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌ "بەتۆمەتی کوشتن و دزی و ساختەكردن و دزینی شوێنەوار و رفاندن و بازرگانیکردن بە جەستەی مرۆڤەوە قاچاخچێتی مرۆڤ و سیخوڕیکردن و بەزاندنی سنور، دوو هه‌زار و 27 تۆمەتبار لەهەردوو رەگەز دەستگیرکراون". .