کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- له‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی مامۆستا دانه‌مه‌زراوه‌كانی شاری كه‌ركوكدا گرژی و پێكدادان له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان دروست بوو و خۆپیشانده‌ران له‌به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی ئه‌و شاره كۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێت بچنه ناو باڵه‌خانه‌كه. . له‌ئێستادا ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ر چونه‌ته ناو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ری تریش له‌ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و به‌رد و هێلكه ده‌گرنه باڵه‌خانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه. . خۆپیشاندانی مامۆستایانی دانەمەزراو لە کەرکوک بە ئامانجی داواکاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی لیستی دامەزراوانی شارەکەیه. . پێشتر ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراو لە کەرکوک لەبارەی ئامانجی خۆپیشاندانەکەیان رونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌یان به‌وه كرد "دوای ئەوەی مۆڵەتی سێ رۆژیان داوەتە لایەنەکان و پەروەردەی شارەکە بۆ ئەوەی پێداچونەوە بە لیستی دامەزراواندا بکەن بەڵام وڵامنەدراونەتەوە، بەو هۆکارەش ئەمڕۆ لەبەردەم پەروەردەی گشتی کەرکوکدا خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن". .