کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- راپرسییه‌كی ئه‌مریكی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاشكراكرد كه پشتیوانی دورخستنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له پۆسته‌كه‌ی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌ون له پۆسته‌كه‌یدا. . به‌گوێره‌ی راپرسییه‌ك كه ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز و كۆمپانیای ئیبسۆس ئه‌نجامیانداوه "له‌سه‌دا 44ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری راپرسییه‌كه‌یان كردووه پشتگیری له دورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ ده‌كه‌ن و له‌سه‌دا 31 یان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ن كه ئاراسته‌ی تره‌مپ كراوه و پشتیوانی له‌مانه‌وه‌ی ده‌كه‌ن. . له راپرسییهكهشدا یه‌ك له‌سه‌ر سێی به‌شداربووه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه‌به‌دواداچوون بۆ لێپرسینه‌وه‌ی تره‌مپ له ئه‌نجومه‌نی پیران ده‌كه‌ن و به‌رمه‌بنای ئه‌وه بڕیار ده‌ده‌ن. . راپرسییه‌كه له نێوان رۆژانی 17 تا 22ی ئه‌م مانگه له‌ناوچه جیاوازه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه. .