کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- شانه‌ی راگه‌یاندنی جه‌نگی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه نارنجۆكێك ئاراسته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كراوه و سه‌ربازێكی شانه‌كه برینداربووه. . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه چه‌ند كه‌سێك له‌سه‌ر پردی محه‌مه‌د قاسم، رومانهیهكیان ئاراسته‌ی ده‌ورییه‌كی سه‌ر به فه‌وجی 10-یان كرد و له‌ئه‌نجامدا سه‌ربازێك بریندار بوو. . راگه‌یه‌ندراوه‌كه جه‌خت له‌بوونی كه‌سانی تێكده‌ر له‌ناو خۆپیشانده‌راندا ده‌كات و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات "ئه‌وان ده‌توانن له‌گۆڕه‌پانی ته‌حریر باشتر خۆپیشانده‌ران بپارێزن". .