گه‌ڕان

Shadow Shadow

هه‌ردوو ئاڕاسته‌ی رێگه‌كه‌ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ گیراوه‌

به‌غدا؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم ده‌ده‌ن

2020.01.23 - 09:25
App store icon Play store icon Play store icon
به‌غدا؛ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم ده‌ده‌ن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شاری به‌غداوه‌ به‌ میدیاكانی عێراقی وت "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌) پێكدادان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران له‌سه‌ر رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم رویداوه‌ و هێشتا ئاماری زیانه‌كان ئاشكرا نه‌كراوه‌". . به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ "هه‌تا ئێستاش رێگه‌ی محه‌مه‌د قاسم له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه‌ به‌هه‌ردوو ئاڕاسته‌كه‌ گیراوه‌ و رێگه‌ی هاتووچۆ له‌و رێگه‌یه‌ راوه‌ستاوه‌". . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌ "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌وڵی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و كردنه‌وه‌ی رێگه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌ڵام تائێستا نه‌یانتوانیوه‌ و شكستیان هێناوه‌". . به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ گردبوونه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌یه‌ران و خه‌لانی و ته‌حریر به‌رده‌وامه‌ و هیچ پێكدادانێك له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روینه‌داوه‌. .