گه‌ڕان

Shadow Shadow

ئێمە لە ناوجەرگەی گەردەلولێكداین

بەرهەم  ساڵح بۆ سەركردەكانی جیهان لە داڤۆس: عێراق بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت

2020.01.22 - 21:10
App store icon Play store icon Play store icon
بەرهەم  ساڵح بۆ سەركردەكانی جیهان لە داڤۆس: عێراق بە دۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- سەرۆككۆماری عێراق، هۆشداری ئه‌وه‌یدا كه‌ عێراق به‌ دۆخێكی سه‌خت و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد "له‌ناوجه‌رگه‌ی گه‌رده‌لولێكداین". . به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌ كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆسدا تیشكیخسته‌ سه‌ر خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی عێراق و وتی "گەنجانی عێراق ماوەی چوار مانگە خۆپیشاندان دەكەن و دەیانەوێت دەنگیان ببیسترێت". . وتیشی "دەرچووان لە یاسا زیاتر لە 600 خۆپیشاندەری بێتاوانیان كوشتووە، ئەوان لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەكرێت". . ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد "سودمان لە دانایی سەید سیستانی وەرگرتووە، نزای زوو چاكبونه‌وه‌ی بۆ ده‌كه‌م". . له‌به‌شێكی تری وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆككۆماری عێراق باسی له‌ دۆسیه‌ی داواكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای له‌ عێراق كرد و وتی "نابێت بە هۆی پاراستنی بەرژەوەندییە سیادییەكانی خۆمان و سەربەخۆیی سەربازییمان سزا بدرێین". . وتیشی "داوای كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق نیشانەی ناسوپاسگوزاریی و دوژمنكاریی نییە". . به‌رهه‌م ساڵح به‌پێویستیشیزانی ژێرخانی ئابوری عێراق ئاوه‌دان بكرێته‌وه‌ و سوپاسگوزاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كرد بۆ تێكشكاندنی رێكخراوی داعش له‌ عێراق و ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی وڵاتی ئێرانیش كرد له‌و باره‌یه‌وه‌. .