کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆڕبه‌ندی جیهانی داڤۆس، چه‌ند گروپێك له ناوخۆی عێراقه‌وه هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق ده‌ستپێكرده‌وه و وه‌زیرێكی سهدڕیش داكۆكی له سه‌رۆككۆمار ده‌كات. . له‌و باره‌یه‌وه په‌یجی (ساڵح محه‌مه‌د عێراقی) له فه‌یسبووك نوسیویه‌تی "فه‌خامه‌تی سه‌رۆككۆمار. پارێزه‌ری سه‌روه‌ری و پارێزه‌ری شۆشگێڕان". . پێشتریش كه‌تائیبی حزبوڵای عێراق هێرشیكرده سه‌ر سه‌رۆككۆماری عێراق و رایگه‌یاند گه‌لی عێراق روبه‌ڕوی ئاڵنكاریی ئه‌مریكا ده‌بێته‌وه و به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك سه‌رۆككۆمار ته‌جاوزی رۆڵی خۆی كردووه و له‌دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئیتر هیچ شوینێكی نه‌ماوه‌ته‌وه له عێراق". . جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه به‌رهه‌م ساڵح فشاری له‌سه‌ر خۆپیشانده‌ران كردووه بۆ له‌كارخستنی عادل عه‌بدولمه‌هدی و گۆڕینی و ده‌شڵێن "ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو كاركردنێكین له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی عێراق بۆ له‌كارخستنی سه‌رۆككۆمار". . ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی داڤۆس، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە. . دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ” چەندین پرسی گرنگمان لەگەڵ سەرۆکی عێراق تاوتوێکرد، لەوانە پرسی سەربازی، داعش و بازرگانی نەوت.” . لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک بۆ ترەمپ کە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەکشێننەوە یاخود نا، دۆناڵد ترەمپ وت، “ئەوان حەزیان لەوەیە ئێمە دەیکەین و ئێمەش حەزمان لەوەیە، ئێمە ژمارەى سەربازەکانمان دابەزاندووە بۆ کەمترین، با بزانین چی ڕوودەدات.” . هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکی تر بۆ ترەمپ لەوەى ئایا دەیەوێت سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەرهەم ساڵح قسەى بە ترەمپ بڕی و ڕایگەیاند، “ئێمە چەندین بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە پێکەوە کە ڕوبەڕوبوونەوەى توندڕەوی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەوەش پێویستە تەواو بکرێت.” .