کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- خۆپیشاندهرانی شاری بهغدا سهرهڕای باران بارین بهردهوامن لهسهر گردبوونهوه و خۆپیشاندانهكانیان و چهند رێگهیهكی سهرهكی ئهو شارهیان بهڕووی هاتووچۆدا داخست. . بهگوێرهی گرتهیهكی ڤیدیۆیی كه دەست ناس كورد كەوتوە، ئەمڕۆ (22ی كانونی دووەمی 2020) چەند گەنجێك دهردهكهوێت كه ڕێگای نێوان یاریگای شەعب و ڕێگاكانی بەرامبەری دادەخەن. . وەك لە گرتەیەكی دیكەدا دەردەكەوێت خۆپیشاندەران لەسەر ڕێگاكە شادی و خۆشی دەردەبڕن دوای ئەوەی سەركەوتوبون لە گرتن و داخستنی ڕێگاكە و دروشمی جۆراوجۆر دەڵێنەوە. . سەرچاوە ناوخۆییەكانیش ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ (چوارشەممە) ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران تەنگەنەفەس بوون بە گازی دوكەڵاویی، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی سەركوتكردن و هەوڵەكانی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لە بەغدای پایتەخت. . ئەمڕۆ (22ی كانونی دووەمی 2020) چەند سەرچاوەیەك بە ناس كورد-یان ڕاگەیاند "هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەكی زۆر لە بۆمبی دوكەڵییان بەكارهێناوە لە ژێر پردی ڕێگای خێرای (محهمهد قاسم)، ئەوەش بووەتە هۆی تەنگەنەفەسی و برینداربوونی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران. . سەرچاوەكە ئەوەشی راگەیاند "لە خۆپیشاندانی گۆرەپانەكانی قورتوبە و تەیەران هێزە ئەمنییەكان ویستویانە بە گولەی ڕاستەوخۆ بڵاوە بە خۆپیشاندەران بكەن، ئەوەش بووەتە هۆی بەركەوتنی ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران". [video width="320" height="560" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/01/video-1579699309-1.mp4"][/video] .