کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بهڕێوهبهرایهتی هاتوچۆی سلێمانی، ڕێگەی سلێمانی ـ تاسڵوجەی بەتەواوی بەڕووی هاتوچۆدا بهربهستكرد و دهشڵێت، ڕێگەی هاتن لەتاسڵوجەوە بەرەو سلێمانی بووەتە دوو ئاراستە.
له ڕاگهیهندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگاداردەكاتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی ڕوی لەسەنتەری شارو ناوچەكانی دەوروبەری كردوە، ڕێگەی سلێمانی ـ تاسڵوجە بەدیاریكراویش لەدوای مەعرەزی "علوجەكانەوە" بەرەو تاسڵوجە، ئەو ڕێگە بەتەواوی بەربەستكراوە بەهۆی كۆبونەوەی ئاوێكی زۆر تێیدا.
هاتوچۆ ئاماژە بەوەشدەكات، ڕێگەی هاتن لەتاسڵوجەوە بەرەو سلێمانی بۆتە دوو ئاراستە، بەو واتایەی شۆفێران هەر بەو ڕێگەیەدا دەتوانن بەرەو تاسڵوجەش بڕۆن، بۆئەوەش لەیوتێرنی نزیك مەعرەزەكانەوە شۆفێران دەبێت بچنە شەقامی هاتن بەرەو سلێمانیو پێچەوانەی ئاراستە بەرەو تاسڵوجە بڕۆن.
هاتوچۆ داوا لەشۆفێرانیش دەكات پابەندی خێرایی بن، چونكە شەقامەكە بۆتە دوو ئاراستەو هەردوو هاتنو چون بەرەو سلێمانیو لەسلێمانیشەوە بەرەو تاسڵوجە هەر لەسەر ئەو شەقامەیە.