گه‌ڕان

Shadow Shadow

بە ژێرنوسی کوردی؛ بەرهەم ساڵح قسەکانى بە ترەمپ بڕی: ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە

2020.01.22 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
بە ژێرنوسی کوردی؛ بەرهەم ساڵح قسەکانى بە ترەمپ بڕی: ئێمە بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ئەمڕۆ لە کۆڕبەندی داڤۆس، بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوونەوە. . دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، " چەندین پرسی گرنگمان لەگەڵ سەرۆکی عێراق تاوتوێکرد، لەوانە پرسی سەربازی، داعش و بازرگانی نەوت." . لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنوسێک بۆ ترەمپ کە سەربازانی ئەمریکی لە عێراق دەکشێننەوە یاخود نا، دۆناڵد ترەمپ وت، "ئەوان حەزیان لەوەیە ئێمە دەیکەین و ئێمەش حەزمان لەوەیە، ئێمە ژمارەى سەربازەکانمان دابەزاندووە بۆ کەمترین، با بزانین چی ڕوودەدات." . هاوکات لە وەڵامی پرسیارێکی تر بۆ ترەمپ لەوەى ئایا دەیەوێت سزا بەسەر عێراقدا بسەپێنێت، بەرهەم ساڵح قسەى بە ترەمپ بڕی و ڕایگەیاند، "ئێمە چەندین بەرژەوەندی هاوبەشمان هەیە پێکەوە کە ڕوبەڕوبوونەوەى توندڕەوی و سەقامگیری ناوچەکەیە و ئەوەش پێویستە تەواو بکرێت."   https://www.youtube.com/watch?v=eZsfYrsluh0