کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەرێوەبەرایەتى کەشناسی هەرێم پێشبینیدەکات رۆژى هەینى شەپۆلێکى بەفر بارین سەرتاسەرى هەرێمى کوردستان بگرێتەوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى کەشناسی، سبەى شەو بارستە هەوایەکى ساردى سیبیرى روو لە هەرێم دەکات، ڕۆژى هەینى باران لەتەواوى هەرێم دەبارێت. . ئاماژەى بەوەشکردووە، بەهۆى کاریگەرى ئەو بارستە هەوا ساردە شەپۆلێکى بەفربارین ناوچە جیاجیاکانى هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم ناحیە و قەزاکانى ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەرى پارێزگاکانى سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە دەگرێتەوە. . بەپێی پێشبینى کەشناسی، کاریگەرى ئەو شەپۆلە تا رۆژى شەممە درێژەى دەبێت و لەگەڵ بەردەوامى بەفر بارین مەوداى بینین کەمدەبێتەوە بۆ کەمتر لە یەک کیلۆمەتر، رۆژى شەممە نزمترین پلەى گەرمى نزیکدەبێتەوە لە بۆ ژیر پلەى سفر و دەبێتە هۆى دروستبوونى شەختە لەکاتەکانى بەیانى زوودا.