گه‌ڕان

Shadow Shadow

شازادەى سعودیە مۆبایلی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنی هاک کردووە

2020.01.22 - 10:30
App store icon Play store icon Play store icon
شازادەى سعودیە مۆبایلی خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆنی هاک کردووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەردوو ڕۆژنامەى گاردیانی بەریتانی و فاینانشیاڵ تایمزی ئەمریکی ئاشکرایانکرد کە محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینی سعودیە موبایلەکەى جێف بیزۆس، خاوەنی کۆمپانیای ئەمازۆن و ڕۆژنامەى واشنتن پۆستی ئەمریکی هاککردووە لەڕێگەى ناردنی نامەیەکی تایبەت لە واتسئەپەوە. . هەردوو ڕۆژنامەکە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە لە ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان لەو بارەوە دەڵێن، "ئەو نامەیەی کە محەمەد بن سەلمان ناردوویەتی بۆ جێف بیزۆس فایلێکی "پیس و ڤایرۆساوی" لەخۆگرتووە و موبایلە تایبەتەکەى جێفی هاککردووە." . ناردنی ئەو فایلە  دوای چەند هەفتەیەک لە یەکتربینینی هەردوولا ڕوویداوە لە ئێوارەخوانێک لە لۆس ئەنجلوس و ژمارەیان گۆڕیوەتەوە، لە سەردانەکەدا بن سەلمان چەند گەورە بەرپرسێکی ئەمریکیشی بینیوە و هەوڵی داوە وەبەرهێنان بۆ سعودیە ڕابکێشێت. . لێکۆڵینەوەى کۆتایی دەڵێت کە "ئەگەری زۆرە" هاککردنی مۆبایلەکە لە ڕێگەى فایلێکی ڤیدیۆییەوە بوو بێت کە بن سەلمان ناردوویەتی بۆ بیزۆس. . بەپێی ڕاپۆرتەکان، بن سەلمان ڕۆژی 1ی ئایاری 2018 نامەکەى ناردووە بۆ بیزۆس، واتە پێنج مانگ پێش کوژرانی جەمال خاشقچی لە باڵیۆزخانەى سعودیە لە ئەستەنبوڵ، لەدوای کوشتنی ناوبراویش پەیوەندییەکانی بن سەلمان و بیزۆس سارد بووەتەوە. . جەمال خاشقچی هاوڕێیەکی نزیکی جێف بیزۆس بووە و بە بەردەوامی لە ڕۆژنامەى واشنتن پۆستدا ستونی و بابەتى هەبووە و بەرهەڵستکاری حکومەتى سعودیە بوو. . لەدوای بڵاوبوونەوەى بابەتەکەش، باڵێۆزخانەى سعودیە هەموو ئەو تۆمەتانەى بە "بێنرخ و بێبنەما" ناوبرد و ڕەتیکردەوە. . هاوکات بەرپرسێکی سعودیەش کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە فاینانشیاڵ تایمزی وتووە کە "سعودیە ئەو جۆرە تاوانانە ناکات."