گه‌ڕان

Shadow Shadow

هاوپەیمانان دەستیانکردەوە بە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە

2020.01.22 - 10:11
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانان دەستیانکردەوە بە مەشق و ڕاهێنان بە هێزەکانى پێشمەرگە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد –   هێزەکانى هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیانکردەوە بە مەشقکردن بە هێزەکانى پێشمەرگە، دواى ئەوەى بەهۆى گرژییەکانى ئەمریکا و ئێرانەوە بۆ ماوەیەکى کاتى ڕایانگرتبوو. . لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی پێشمەرگە ئەمرۆ سێشەممە، بە ناس کوردی ڕاگەیاند "لەماوەی سێ هەفتەی ڕابردودا بەهۆی ڕوداوەکانی ناوچەکە و ململانێکانی ئەمریکا و ئێرانەوە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعس سەرجەم کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتبوو". . وتیشى "دوای ئاساییبونەوەی دۆخەکە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئێمەیان ئاگادارکردووەتەوە کە دەستدەکەنەوە بە مەشق و ڕاهێنانکردن بە هێزەکانی پێشمەرگە، لە ئەمڕۆشەوە بەشێوەیەکی ئاسایی مەشق و ڕاهێنانەکان دەستیانپێکردووەتەوە". . جێگری سەرۆک ئەرکانی پێشمەرگە باسى لەوەشکرد، سەرجەم وڵاتانی هاوپەیمانی دەستیان کردووەتەوە بە مەشقکردن بە هێزەکانیان و سەردانەکەی دوێنێی وەزیری بەرگری ئیتاڵیاش هەمان بابەتی تێدا باس کراوە و جەختیان لەبەردەوامیدان بە مەشقەکان کردووەتەوە بەهێزەکانی پێشمەرگە. . لە سەرەتای ئەم مانگەوە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لەلایەن ئەمریکا و بۆردومانکردنی بنکەکانی ئەمریکا لە عێراق لەلایەن ئێرانەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ناتۆ سەرجەم چالاکییەکانیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگرت.