کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- حەشدى شەعبى کەسێکى بۆ جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى دیاریکرد، تا شوێنى ئەبو مەهدى موهەندیس بگرێتەوە، کە لەلایەن ئەمریکاوە کوژرا. . کەناڵى سکاى نیوز بڵاویکردەوە، شوراى حەشدى شەعبى ئەبو عەلى بەسرى هەڵبژاردووە بۆ جێگرى سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى. . ئەبو عەلى یەکەم فەرماندەى هێزەکانى بەدر بووە تا ساڵى 1998 و دواتر ئەبو مەهدى موهەندیس بووەتە فەرماندەى هێزەکە، دواتریش لە ساڵى 2000 موهەندیس دەستبەردارى ئەو پۆستە بوو بۆ هادى عامرى. . ئەبو عەلى لەساڵى 2003 پۆستى بریکارى وەزارەتى پەروەردەى وەرگرتووە، دواتر بووە بە بریکارى وەزارەتى کار. . دواى هێرشەکانى داعش لەساڵى 2014، ئەبو عەلى چووەتە ڕیزەکانى حەشدى شەعبییەوە و بووەتە فەرماندەى پڕۆسەکانى حەشد و لەگەڵ منداڵەکانى بەشدارى لەشەڕەکەدا کردووە و یەکێک لە کوڕەکانى قاچێکى لەدەستداوە.