گه‌ڕان

Shadow Shadow

بە وردی چاودێری دۆخی عێراق و هەرێم دەکەین

 وردەکاری سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان

2020.01.22 - 00:00
App store icon Play store icon Play store icon
 وردەکاری سەردانەکەی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بۆ هەرێمی کوردستان

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بە وردی چاودێری دۆخی هەرێم و عێراق دەکەن و و نیگەرانن لە ناسەقامگیری دۆخەکە و  خۆشحاڵیشن بە پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ هێزی پێشمەرگە. . ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەی گەیشتنە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەجیا و دواتر لەگەڵ شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی وەزارتەکە کۆبوونەوە. . بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا، ڕایگەیاندووە: "خۆشحاڵین بە پەیوەندی و هەماهەنگی بەهێزمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە و بە وردی چاودێری دۆخی ئێستای عێراق دەکەین، لە ڕەوشی ناسەقامگیری عێراق نیگەرانین و نامانەوێت لەو کاتانەدا تیرۆریستان هیچ دەرفەتێک بقۆزنەوە". . وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا هاوکاری و هەماهەنگی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێم و عێراق بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر دوپاتکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەشکردووە: "بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆر هێشتا کاری زۆرمان ماوە بەیەکەوە ئەنجامی بدەین". . هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە کۆبونەوەکەدا ڕایگەیاند: "هاتنی ئەو شاندەی وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا لەم کاتەدا، دەرخەری ئەو ڕاسستیەیە کە وەک دۆست و هاوکاری بەردەواممان دەمێننەوە لە ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا". .   ئاماژەی بەوەشکرد: "هاوکاری و هەماهەنگی راوێژکاران و ئەفسەرانی ئیتالیا لە هەرێم جێگەی بایەخ و پێزانینی ئێمەیە، ئومێدیش دەکەین پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا زیاتر بەرەوپێشەوە بچێت". . ئەمە دووەمین سەردانی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیایە بۆ هەرێمی کوردستان لەماوەی 45 ڕۆژی ڕابردوودا. https://twitter.com/guerini_lorenzo/status/1219650491162005504?s=20 . ئیتاڵیا لەساڵی 2015ەوە بەشێوەیەکی فەرمی هێزەکانی خۆی هێناوەتە هەرێمی کوردستان بۆ بەشداریکردن لە ڕیزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئەو وڵاتە زیاتر لە 800 ڕاوێژکار و ئەفسەری ڕاهێنانی لە هەرێمی کوردستان هەیە.