کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئەحمەد حاجی ڕەشید ڕایگەیاند، لەئێستادا ئەو باجەى لەسەر کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و بلیتی فڕۆکە هەیە نایاساییە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەى گشتیی ساڵای پێشوودا بووە، ئێستا دەبێت لاببرێت.
.
ئەمرۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، ئەحمەدی حاجی ڕەشید، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە پەیجی خۆی لە فەیسبوک دەڵێت، "بەهۆی ئەوەى یاسای بودجە هەموارنەکراوەتەوە و یاسای ساڵی 2019یش کۆتایی هاتووە، بۆیە دەبێت حکومەت ئەو زیادەیە وەرنەگرێت و کۆمپانیاکانى پەیوەندیش ئەو زیادەیە نەخەنە سەر کارتەکان."
.
دەشڵێت، "بۆ ئەو مەبەستەش لەڕێگەى گروپی (واتسئەپ) لیژنەى داراییەوە سەرۆک و ئەندامانم ئاگادارکردووەتەوە و وەڵامەکەشم وەرگرتووەتەوە."
.
ئەحمەدی حاجی ڕەشید لە پۆستەکەیدا وێنەى ئەو نامانەى داناوە کە لە واتسئەپەوە بۆ سەرۆک و ئەندامانى لیژنەکەى ناردووە و تێدا، هەیسەم ڕەمەزان جبوری، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق وەڵامی داوەتەوە و دەڵێت، "بەڵێ لەلایەن دەستەى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانەوە ئاگادارکراوینەتەوە و دەمەوێت کۆبوونەوەیەکمان هەبێت بۆ بڕیاردان لەو بارەیەوە."
لە لایەکی ترەوە، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستانلەڕێگەى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە داوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل دەکات.
.
ئانۆ جەوهەر عەبدۆکا، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، نوسراوێکیان ئاڕاستهی سهرۆکایهتیی ئهنجومهنی وهزیران کردووهبۆ ئەوەى ئاڕاستەی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بکرێت و تێیدا داوای کەمکردنەوەی نرخی کارتی مۆبایل بکات."