کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ، بڕیارە پێنجشەممەی داهاتوو پەرلەمانی كوردستان بە ئەمادەبوونی شاندی دانوستانکاری هەرێم و بەغدا دانیشتنێک ئەنجام بدات و دەرئەنجامی كۆبوونەوەكانی ھەولێر و بەغدا لەبارەی پرسی نەوت و بودجەی 2020 تاوتوێ بکات. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بڵاویکردەوە: "كاتژمێر 11:00ى پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه 23ی کانونی دووەمی 2020، پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ژماره (16)ی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات". ، دەربارەی بەرنامەی کاری دانیشتنەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە تەوەری یەکەمی دانیشتنەکەدا شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تی هەرێمی كوردستان ئامادە دەبن، به‌مه‌به‌ستی خستنه‌ڕووی ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدرالى سه‌باره‌ت به (پڕۆژه بودجه‌ى ساڵی 2020 و پرسی نه‌وت). ، هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، تەوەری دووەمی دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بیرۆکەی (د.گه‌لاوێژ عوبێد عوسمان) په‌یوه‌ست به (دامه‌زراندنی سه‌نته‌رى ڕاوێژكاری بۆماوه‌یى نیشتیمانی له‌به‌ر زۆربوونی رێژه‌ی منداڵی ناكام و نه‌خۆشییه بۆماوه‌ییه‌كان).