گه‌ڕان

Shadow Shadow

کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشەی دەرکردنی بەرهەم ساڵح لە بەغدا دەکات

2020.01.21 - 22:05
App store icon Play store icon Play store icon
کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشەی  دەرکردنی بەرهەم ساڵح لە بەغدا  دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- کەتائیبی حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق دەکات بە "دەرکردن لە بەغدا" ئەگەر لە کۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکادا کۆببێتەوە. . ئەبوعەلی عەسکەری، سەرکردەى دیاری کەتائیبی حزبولای عێراقی لە تویتەر دەڵێت، "جەخت لە پێویستی پابەندبوونی بەرهەم ساڵح دەکەینەوە لەوەى کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپی گەمژە و بکوژەکانی هاوڕێی نەکات، بە پێچەوانەوە عێراقییەکان هەڵوێستیان دەبێت لەدژی بەهۆی ئەوەى دژی ئیرادەى گەل وەستاوە." . دەشڵێت، "ئەو کاتە بەخێرهاتنی لێ ناکەین و ڕۆڵە ئازادیخوازەکانمان کاردەکەن بۆ دەرکردنی لە بەغدای بەڕێز و شکۆدار." . زیاتر بخوێنەوە: ڕۆژنامەی ئیندیپێندنت: بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان هەڕەشە لە بەرهەم ساڵح کراوە .. هاوکات بەپێی سەرچاوەیەکی ئەمنیش بۆ ناس کورد، ئەوە سێیەم جارە کەتائیبی حزبوڵا هەڕەشە لە سەرۆکایەتى کۆمار بکات. .. هەڕەشەی یەکەم ناوەڕاستی مانگی ئابی ڕابردوو ڕوویدا کاتێک هێزێکی تایبەتى کەتائیبی حزبوڵا هەڵیان کوتایە سەر کۆشکی کۆماری و ویستیان دەست بەسەر یەکێک لە کۆشکەکاندا بگرن بە بیانوی ئەوەى موڵکی ئەوانە. . پێشتر چەند سەرچاوەیەک باسیان لەوەکرد کە دوو ڕۆژی پێش سەری ساڵ و لەکاتی ڕەتکردنەوەى ئەسعەد عیدانی، بەربژێری هاوپەیمانی فەتح بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەلایەن بەرهەم ساڵحەوە، فڕۆکەى بێفرۆکەوانی حزبوڵا بەسەر کۆشکی سەرۆکایەتیدا سوڕاونەتەوە و هەڕەشەیان کردووە. . زیاتر بخوێنەوە: ئایا “نەخێرە توندەکەى”ی بەرهەم ساڵح بەڕووی ئێراندا دەبێتەهۆی لەسەرکارلابردنی؟