کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- نوری مالکی ڕەخنە لە دواکەوتنی یەکلابوونەوەى بابەتى ڕاسپاردنی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق دەگرێت و دەڵێت، "دۆخەکە کارەساتبارتر" دەکات. . نوری مالکی، سەرۆکى هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکیدا دەڵێت، "درێژەکێشانی گەڕان بەدوای بەربژێرێکی پەسەندکراو و لێهاتوو بۆ سەرۆکوەزیران لە سایەی ئەو ڕووداوە تێکدەرانەى کە خۆی خزاندووەتە ناو خۆپیشاندانەکان، وادەکات دۆزینەوەى چارەسەری بۆ ئەو دۆخە قورس بێت و دەرئەنجامی کارەساتبارتری لێ بکەوێتەوە." . دەشڵێت، "بەرپرسیارێتیش دەکەوێتە ئەستۆی ئەوەى بەربەست بۆ دیاریکردنی بەربژێرێک بۆ سەرۆکوەزیران دادەنێت." . هاوکات هەر ئەمڕۆ، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەى عێراق ناڕەزایەتی خۆی بۆ دواکەوتنی دیاریکردنی سەرۆکوەزیرانی نوێ دەربڕی. . عادل عەبدولمەهدی لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنی وەزیراندا ڕایگەیاند، "لایەنە سیاسییەکان تائێستا ڕێکنەکەوتوون لەسەر سەرۆکى نوێی حکومەت سەرباری ئەوەى بابەتى گەورە و گرنگ هەن کە دەبێت یەکلابکرێنەوە وەک بابەتى بوونی هێزە بیانییەکان، ئابوری و ئەمنی و چەندینی تریش." https://twitter.com/nourialmalikiiq/status/1219651964314824705?s=20