گه‌ڕان

Shadow Shadow

گەورە کۆمپانیایەکی بەریتانی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەکشێتەوە

2020.01.21 - 18:23
App store icon Play store icon Play store icon
گەورە کۆمپانیایەکی بەریتانی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەکشێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کردووە کە کۆمپانیای BPی بەریتانی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک دەکشێتەوە. . ئەمڕۆ سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری سێ سەرچاوەوە ڕایگەیاند: "کۆمپانیای بریتش پیترلیۆم بەریتانی دوای زیاتر لە نۆ ساڵ کارکردن بڕیاری داوە لە کێڵگە نەوتییەکانی شاری کەرکوک بکشێتەوە". . ئاماژەی بەوەشکردووە کە "نرخی گرێبەستەکانی ئەو کۆمپانیایە نزیکەی 100 ملیۆن دۆلارە و لەکاتی کشانەوەیدا حکومەتی عێراق زەرەرمەندی یەکەم دەبێت". . ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە کە "ئەو کۆمپانیا بەریتانیە لە مانگی ڕابردوودا هۆشداری داوەتە دەسەڵاتدارانی عێراق کە سەرجەم کارمەندەکانی لە کێڵگەکانی کەرکوک دەکشێنێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی لەساڵی 2013ەوە دەستیان کردووە بە کارکردن و دەیانەوێت بەیەکجاری لەو کێڵگەیە بکشێنەوە". . هاوکات بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای نەوتی باکور NOC ڕایگەیاندوە کە "چاودێری کشانەوەی کۆمپانیای بریتش پترلیۆم دەکەن و کشانەوەی کۆمپانیاکەش لە ئەنجامی تویژینەوەی خۆیان بووە بۆ ئەوەی کە ئەو کێڵگەیە بدەنەوە دەست کۆمپانیای نەوتی باکور، چونکە بەرهەمی نەوت بەتەواوەتی لە کیڵگەکە کەمیکردوە". . بەپێی زانیارییەکانیش هۆکاری  پشت ئەم بڕیارە بێهیوابوونە لە گەشەدان بە بەرهەمهێنانی نەوت لە کەرکوک و ئەم هەنگاوەی کۆمپانییاکە زەنگێکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی وزە لە عێراق و کوردستان.