کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەندامێکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ و ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی کردووە تاوەکو بەزووترین کات پەرلەمان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەبڕیاری فەرمانبەرانی گرێبەست بکات و دواتر دەنگ بە پڕۆژەکە بدات. . کاوە عەبدولقادر، ئەندامی فراکسیۆنی نەوەی نوێ نوسراوەکەى ئاڕاستەی سەرۆکایەتی لیژنەی یاسایی پەرلەمان کردووە و داوای کردووە بە گوێرەی "بڕگەی یەکەمی مادەی 84 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، پێویست بوو لە ماوەی 21 ڕۆژدا لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە پێشنیازی پڕۆژەبڕیارەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکات، بەڵام چەندین ڕۆژ بەسەر ئەو ماوەیەدا تێپەڕیوە و تائێستا ڕاپۆرتەکە ئامادەنەکراوە، کە ئەوەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانە".