کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
فەرماندەیی کردە سەربازییەکانی بەغدا ئەو سەکۆ موشەکییەى بڵاوکردەوە کە هێرشی پێکرایە سەر باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا.
.
لە ڕاگەیەنراوی ئەمرۆدا، (سێشەممە، 21ی کانونی دووەمی 2020) فەرماندەیی کردە سەربازییەکانی بەغدا ڕایگەیاند، "دوای ئەوەى باڵیۆزخانەى ئەمریکا لە بەغدا ڕوبەڕوی هێرشی موشەکی بووەوە، فەرماندەیی کردە سەربازییەکان و دەزگای هەواڵگری توانییان ئەو سەکۆیە بدۆزنەوە کە هێرشی پێکراوە."
.
دەشڵێت، "لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوامن بۆ دۆزینەوەى بکەری ئەو کارە تیرۆرستییە."

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی عێراقه‌وه بڵاوی كرده‌وه “سێ موشه‌كی جۆری كاتیۆشا له ناوچه‌ی سه‌وز له شاری به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه”.
.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی عێراقی كه لێدوانی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز)داوه “ئه‌و سێ موشه‌كه له ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ری شاری به‌غدا ئاڕاسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كراون”.
.
رونیشكراوه‌ته‌وه “دووان له موشه‌كه‌كان له نزیك باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا كه‌وتونه‌ته خواره‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه”.
.
هاوكات شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌و باره‌یه‌وه بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد “سێ موشه‌كی كاتیۆشا له‌ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه”.
.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی ئاماژه به‌وه كراوه “موشه‌كه‌كان جگه له زیانی مادی هیچ زیانێكی گیانییان لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه”.