کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- تەرمى ژنێک و دوو منداڵى لە گەڕەکى عەنکاوەى هەولێر دۆزرانەوە و پۆلیس سەرقاڵى لێکۆڵینەوەیە لە ڕووداوەکە. . هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە ناس كوردی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ (سێشەممە) تەرمی سێ هاوڵاتی یەك خێزان لە گەڕەكی عەنكاوە دۆزراونەتەوە و تەرمەكان ڕەوانەی پزیشكی دادوەری شارەكە كراون. . وتیشى ئەو سێ هاوڵاتییە لە دایکێک و کوڕەکەى و کچەکەى پێکهاتوون، لە موسڵەوە ئاوارەى هەولێر بوون. . دایکەکە لەدایکبووى ساڵى 1983 یە و کوڕەکەش ساڵى 2002 لە دایک بووە، کچەکەش ساڵى 2005 لەدایک بووە.