کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- سه‌رچاوه‌یه‌ك به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاند "سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ر له‌وه‌ی به‌ڕێبكه‌وێت بۆ داڤۆس بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆڕبه‌نده جیهانییه‌ی له‌وێ ئه‌نجام ده‌درێت، سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق راده‌سپێرێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له ئێستادا له كۆشكی سه‌لام كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت". . به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه "له‌ئێستادا له كۆشكی سه‌لام له شاری به‌غدا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تیایدا سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێ راده‌سپێردرێت". . ئاماژه به‌وه‌ش كراوه "له‌دوای ته‌واو بوونی راسپاردنه‌كه، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق به‌ره‌و داڤۆس به‌ڕێده‌كه‌وێت بۆ به‌شداریكردن له‌و كۆڕبه‌نده جیهانییه‌ی كه له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت". . دوێنێ (دووشه‌ممه) كۆشكی سپی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆربه‌ندی داڤۆس دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق كۆده‌بێته‌وه. .