کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- خۆپیشاندەرانى بەغدا و شارەکانى دیکەى عێراق، سەرەڕاى کەشێکى سارد و بارینى باران، چونەوە گۆڕەپانى خۆپیشاندانەکان و چەندین ڕێگەى سەرەکییان داخست و سورن لەسەر داواکارییەکانیان. . بەگوێرهی ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقییە، خۆپیشاندەرانى بەغدا ئەمڕۆ (سێشەممە) چەندین پرد و شەقامیان داخستووە و لەسەر شەقامەکان ئاگریان کردووەتەوە. . ئاماژەى بەوەشکردووە، هەروەها خۆپیشاندەران ڕێگەى نێودەوڵەتى نێوان ناسریە و بەغدایان داخستووە، بەڵام لە ناسریە و شارۆچكهكانی دەوروبەرى بارودۆخ هێمنە و پرد و رێگە سەرەکییەکان کراوەن، جگە لەهەردوو پردى حەزارات و زەیتون.