گه‌ڕان

Shadow Shadow

پارێزەرانى ترەمپ به‌ پێشێلکارییەکى مەترسیدار ناوی ده‌به‌ن

ئەنجومەنى پیران لێپرسینەوە لە ترەمپ دەستپێدەکات

2020.01.21 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجومەنى پیران لێپرسینەوە لە ترەمپ دەستپێدەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس کورد- تیمى پارێزەرانى دۆناڵد ترەمپ، داواى بێبەریکردنى بەپەلەى سه‌رۆكی ئه‌مریكا دەکەن، بەرانبەر ئەو تۆمەتانەى کە ڕوبەڕوى کراونەتەوە، لە پڕۆسەى لێپرسینەوەیدا بە ئامانجى لەکارخستنى، کە بڕیارە ئەمڕۆ (سێشه‌ممه‌) ڕێوشوێنەکانى دەستپێبکات. . تیمى پارێزەرانى ترەمپ لە یاداشتێکدا رێوشوێنەکانى لەکارخستنى ترەمپان بە "پێشێلکارییەکى مەترسیدار" بۆ سەر دەستور ناوبرد. . ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە دانیشتنەکانى ئەنجومەنى پیران لەو بارەیەوە ئەمڕۆ دەستپێبکات، لەبارەى دوو تۆمەتى سەرەکییەوە کە ئاڕاستەى ترەمپ کراون و پێکهاتوون لە "خراپ بەکارهێنانى دەسەڵات و تەگەرە خستنە بەردەم کارەکانى کۆنگرێس". . بڕیارە بۆ ماوەى شەش ڕۆژ لە هەفتەیەکدا ئەندامانى ئەنجومەى پیران ڕۆژانە بۆ ماوەى شەش کاتژمێر تاوتوێی پرسەکە بکەن. هەروەها جۆن روبرتس، سەرۆکى دادگاى باڵاى ئەمریکا سەرۆکایەتى دەستەى دادوەرى دەکات لەو بارەیەوە. . ئەمە سێیەمجارە لەمێژووى ئەمریکادا کە سەرۆک ڕوبەڕووى پرسی لێپرسینەوە دەبێتەوە. . لەڕووى تیۆرییەوە لێپرسینەوە لە سەرۆک دەبێتە هۆى لەکارخستنى، ئەوەش پێویستى بە دەنگى 67 ئەندامى ئەنجومەنى پیرانە کە لە 100 ئەندام پێکدێت. . بەڵام لەبەرئەوەى یموکراتەکان لەو ئەنجومەنە تەنها 47 ئەندامیان هەیە، پێشبینیدەکرێت ترەمپ لەو تۆمەتانە بێبەرى بکرێت. . لەگەڵ دەستپێکردنى پڕۆسەى لێپرسینەوە لەگەڵیدا لە ئەنجومەنى پیران، ترەمپ لەئێستادا لە کۆنگرەى داڤۆسى ئابورییە لە سویسرا. .